اللغة العربية
ئاینه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان
ڕۆژمێر
«  ته‌مموز 2014  »
12345ههش
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031
بۆ گه‌رانت به‌دوای هه‌ر هه‌واڵێكی ڕۆژه‌كان ته‌نیا كلیك له‌سه‌ر ڕۆژه‌كانی ڕۆژمێره‌كه‌ بكه‌
گه‌ڕان
گوێگرتن له‌ قورئان
ناوی حاجیان
ناوی حاجیانی كوردستان
ئامار
  • ئاماده‌بوان: 0
    مێوان: 0
    به‌ڕێوبه‌ران: 0

  • وێنه‌كان: 86
  • بابه‌ته‌كان: 147
  • هه‌واڵه‌كان: 773
  • ئاگادارييه‌كان: 4
  • به‌سته‌ره‌كان: 22
  • دیاری كردنه‌ ی جه‌ژن
    لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ئه‌م ئێواره‌یه‌ مانگ له‌هه‌رێمی كوردستان بینراوه‌ بۆیه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ یه‌كه‌م
    رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌
    سه‌ردان: 15 | ڕێكه‌وتی: 2014-07-27

    ئاگاداریه‌ك له‌لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگه‌وه‌
    راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

    بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن و كۆتارۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز "ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/7/2014لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی له‌هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌"داوا له‌دانیشتوانی هه‌رێم ده‌كه‌ین ئه‌م ئێواره‌یه‌ چاودێری مانگ بكه‌ن هه‌ر به‌رێزێك مانگی بینی ده‌توانێ په‌یوه‌ندی بكات به‌لیژنه‌ی ناوبراو یان نزیكترین سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئیداری سنوری خۆی.
    سه‌ردان: 28 | ڕێكه‌وتی: 2014-07-27

    په‌یامێك له‌وه‌زیری ئه‌وقافه‌وه‌ به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز‌
    به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ چه‌پكه‌ گوڵی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان ئاراسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م "له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم رۆژو و عیباده‌تی هه‌موو موسڵمانانی كوردستان قبوڵ بێت و ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ هه‌وێنی سه‌قامگیری و سه‌رفرازی یه‌كجاری گه‌له‌كه‌مان"به‌پێویستیشی ده‌زانم له‌م رۆژه‌دا جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ و رێز و ستایشی خۆمان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بگه‌یه‌نمه‌ كه‌سوكاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانمان و یه‌ك به‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان كه‌ئێستا له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌خاك و نیشتماندان"داوا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و هه‌موو رێكخراو و ناوه‌نده‌ ئاینی و سیاسی و رۆشنبیریه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م ئه‌م جه‌ژنه‌ بكه‌نه‌ جه‌ژنی هیوا و یه‌كده‌نگی میلله‌ته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ده‌نگ روبه‌ڕوی ئه‌و مه‌ترسی و پێشهاتانه‌ ببینه‌وه‌ كه‌له عیراق و ‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌"له‌گه‌ڵ رێز و دوباره‌ پیرۆزباییم.

    كه‌مال موسلیم(وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان)
    سه‌ردان: 7 | ڕێكه‌وتی: 2014-07-27

    مامۆستایانی ئاینی كوردستان:ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش ده‌یكه‌ن له‌مێژوی ئیسلامدا هاوشێوه‌ی نه‌بوه‌
    راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

    دوای ئه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش له‌شاری موسڵ مزگه‌وت و مه‌زاری به‌ناوبانگی(نه‌بی یونس)و چه‌ند مه‌زارگه‌ و كه‌نیسه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌یان ته‌قانده‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ نامرۆڤانه‌یه‌ی كرد"رۆژی هه‌ینی25/7 له‌زۆربه‌ی مزگه‌وته‌كانی كوردستان له‌وتاری هه‌ینیدا ئیدانه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌ دژ به‌ئاین و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان كرده‌وه‌ و ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش له‌موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ ده‌یكه‌ن پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بنه‌ما شه‌رعیه‌كانه‌ و بۆ ناشیرینكردنی ئیسلامه‌"بۆیه‌ مامۆستایانی ئاینی له‌وتاره‌كانیاندا له‌گه‌ڵ دوعای سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان داوایان له‌خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌هه‌موو توانایه‌ك پشتیوان و هاوكاری پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی كوردستان بن و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئاژاوه‌ و تیرۆر نه‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان .
    سه‌ردان: 11 | ڕێكه‌وتی: 2014-07-26

    وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت و مه‌زاری (نه‌بی یونس) ده‌كات
    راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

    وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت و مه‌زاری (نه‌بی یونس)له‌شاری موسڵ ده‌كات كه‌ئه‌مرۆ به‌ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ئه‌و كاره‌ دژ به‌ئاین و به‌ها مرۆییه‌كان ئه‌نجامدرا"ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وت و مه‌زاری پێغه‌مبه‌ران پێشهاتێكی مه‌ترسیداره‌ و داوا له‌جیهانی ئیسلامی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌تایبه‌تیش موسڵمانان و مه‌رجه‌عه‌ ئاینیه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین به‌هه‌موو توانایه‌ك به‌گژ ئه‌م فكره‌ نامۆ و نامرۆڤانه‌ ببنه‌وه‌ كه‌هه‌موو سنوره‌كانی ئاینی و ئه‌خلاقیان تێپه‌ڕاندوه‌ و هه‌ره‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی تاك به‌تاكی كۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌كان .
    سه‌ردان: 40 | ڕێكه‌وتی: 2014-07-25

    كارو چالاكین ئه‌وقاف دهۆك
    راگه‌یاندن نا ئه‌وقافا گشتى دهوك

    وه‌ك خۆ ئاماده‌كرد بۆ (10) رۆژین دوماهیی یین هه‌یڤا ره‌مه‌زانابیروز و ئاگه‌هداربون لسه‌ر چه‌ونیامالك بریڤابیروز لهه‌می قه‌زایین سه‌ر ب پاریزگه‌ها دهوك ڤه‌ و ئاماده‌كاری بۆ هاتنا چه‌ژنا رةمةزان بیرۆز
    رۆژا ئیك شه‌مبی ریكه‌ڤتی 20\7\2014 به‌ریز (سميان عبدالخالق ) كومبونه‌ك دگه‌ل سه‌رجه‌م ريَگه‌به‌ريَن ريَگةبه‌رييَن ئه‌وقافيَن قه‌زاييَن ( دهوك – زاخو – ئاكرىَ – به‌رده‌ره‌ش – شيَخان – سيَميَل – ئاميَدى ) و تيَدا گه‌ندين خال هاتنه‌ گه‌نگه‌شه‌كرن ذوانا :.
    • ده‌ريَخستنا گه‌نديَن ريَنماييَن تايبه‌ت ب هه‌ماهه‌نگىَ دگه‌ل ريَنماييَن وه‌زارةتا ئه‌وقاف و كاروباريَن ئايينى ب ( 10 ) روژيَن دويماهيىَ ييَن هه‌یڤا رةمه‌زانا بيروز و ساخكرنا شه‌گا بيروز ( ليلة القدر ) .
    • وه‌رگرتنا بيَزانينا لسه‌ر چه‌وانيا ده‌ربازبونا روژانيَن ره‌مه‌زانى و سه‌روبه‌رى مزگه‌ڤتان ژ هه‌مى ريَگه‌به‌ريَن ئه‌وقافيَن قه‌زاييَن سه‌ر ب پاريَزگه‌ها دهوك ڤة هاتنة وه‌رگرتن و چه‌وانيا سه‌رپه‌رشتيا مزگةڤتان و ئاماده‌كارييَن وان لدور هه‌بونا هه‌ر گير و گرفتةكا په‌يد... درێژه‌ی بابه‌ت
    Attachments: وێنه‌كان 1
    سه‌ردان: 13 | ڕێكه‌وتی: 2014-07-24

    وه‌زیری ئه‌وقاف و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی ده‌كه‌نه‌وه‌
    راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

    رۆژی چوارشه‌ممه‌ 23/7 به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی پێشوازیكرد له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و شاندێكی یاوه‌ری "له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا تیشك خرایه‌ سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كانی شاری موسڵ كه‌ئێستا له‌ده‌شتی هه‌ولێر و ناوچه‌كانی تری هه‌رێم نیشته‌جێن"سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ داوای له‌وه‌زیری ئه‌وقاف كرد له‌رێگه‌ی مامۆستایانی ئاینیه‌وه‌ له‌وتاری هه‌ینیدا ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیاتری گیانی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان و هاوكاری و به‌هاناوه‌چونی ئه‌و ئاواره‌ مه‌سیحیانه‌ و سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بكرێته‌وه‌ كه‌ئێستا هانایان بۆ حكومه‌تی هه‌رێم هێناوه‌"وه‌زیری ئه‌وقافیش له‌لای خۆیه‌وه‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌وا مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی به‌شێكه‌ له‌كلتوری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و به‌توندی ئیدانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی داعش و گروپه‌ چه‌كداره‌ توندرۆكانی شاری موسڵی دژی كورد و مه‌سیحی و شه‌به‌ك و ئێزیدیه‌كانی ئه‌و شاره‌ كرد و گوتی نابێ ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر ئیسلام حساب بكرێن
    سه‌ردان: 45 | ڕێكه‌وتی: 2014-07-23

    به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق ستایشی سه‌قامگیری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
    راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

    كاروان بابان به‌پرسی نویبنگه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق كه‌عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به‌یاوه‌ری شاندێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد و له‌لایه‌ن به‌رێز كه‌مال موسلیم وه‌زیری ئه‌وقاف پێشوازیكران له‌دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بۆ ره‌وشی سه‌قامگیری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم ده‌ربری و ستایشی هه‌وڵ و سیاسه‌تی ئاشتیواخوازانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و حكومه‌تی هه‌رێم له‌مباره‌یه‌وه‌ كرد و هیوای خواست عیراقیه‌كان به‌تایبه‌تیش سوننه‌ و شیعه‌ی عیراق سوود له‌ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌شی كرد كه‌ به‌بێ جیاوازی عه‌ره‌بی سوننه‌ و شیعه‌ و مه‌سیحیه‌كان"به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی پابه‌ندبونی خۆیان و شیعه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌هه‌موو یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی
    سه‌ردان: 9 | ڕێكه‌وتی: 2014-07-23

    1 2 3 ... 25 26 »



    وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان خراپ نین"ئێوه‌ بێ به‌رنامه‌ و بێ پرۆژه‌ن
    وتارخوێنی مزگه‌وته‌كان خراپ نین"ئێوه‌ بێ به‌رنامه‌ و بێ پرۆژه‌ن
    -----------------
    نووسینی: مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی
    سه‌ردان: 363


    سیاسەتی مینبەر یان مینبەری سیاسەت؟!
    سیاسەتی مینبەر یان مینبەری سیاسەت؟!
    -----------------
    نووسینی: نووسینی:مەلا ئاراس رواندزی
    سه‌ردان: 317



    نرخ وبەهای مرۆڤ لەبەرنامەی خەڵك وخوادا
    نرخ وبەهای مرۆڤ لەبەرنامەی خەڵك وخوادا
    -----------------
    نووسینی: مەلائەحمەدی قامیشـی
    سه‌ردان: 312


    له‌نێوان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان وزه‌وی ...وریابه‌تۆی زانا نه‌كه‌وی
    له‌نێوان ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان وزه‌وی ...وریابه‌تۆی زانا نه‌كه‌وی
    -----------------
    نووسینی: مه‌لا ئه‌حمه‌دی قامیشی ـ Facebook mala ahmadi Qamishi
    سه‌ردان: 414


    سلێمانی : یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ربێت)له‌ ته‌كیه‌ی شێخ عه‌بدولقادری چوێسه‌
    سلێمانی : یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ربێت)له‌ ته‌كیه‌ی شێخ عه‌بدولقادری چوێسه‌
    -----------------
    نووسینی: نازه‌نین عبدالباقی ـ لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سلێمانی
    سه‌ردان: 433


    پێشبركێكی قورئان و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك قورئان خوێن له‌ سلێمانی
    پێشبركێكی قورئان و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك قورئان خوێن له‌ سلێمانی
    -----------------
    نووسینی: نازه‌نین عبدالباقی ـ لێپرسراوی راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سلێمانی
    سه‌ردان: 439


    ئافره‌ت له‌ نێوان ئه‌ركی‌ خێزان و پیشه‌و كاری‌ بانگه‌وازدا
    ئافره‌ت له‌ نێوان ئه‌ركی‌ خێزان و پیشه‌و كاری‌ بانگه‌وازدا
    -----------------
    نووسینی: مه‌لا ته‌حسین شێخانی - پێش نوێژو ووتارخوێنی‌ مزگه‌وتی‌ شافعی‌ له‌ سۆران
    سه‌ردان: 505


    8:33 PM    |    2014-07-31
    قیبله‌ نامه‌
    قیبله‌ نامه‌
    ڕاپرسی
    ئایه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی
    Votes: 455